ستراتیژی ئێران ئاشتی و دۆستایەتی و ئاسایشی گشتییە

فەرماندەی گێزی دەریایی سوپا وتی: ئاسایش ناکڕدرێت و بەس لە ڕێگای ئاشتی و ڕێزی بەرانبەر بۆ بەرژەوەندییەکانی یەکتر دێتە دی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەریاوان عەلیڕەزا تەنگسیری فەرماندەی هێزی دەریایی سوپا بە جەخت لەسەر ئەوەی کە بەرگری لە سنووری ئیسلام سنوور ناناسێت، وتی: بە قسەی فەرماندەیی گشتی هێزەکان، هێزی دەریایی هێزێکی ستراتیژییە و سنوور ناناساێت؛ یاسای دەریاکان ئەو ئیزنە دەداتە هێزی دەریایی تا ١٢ مایلی هەر وڵاتێک بڕۆیت؛ ئێمە پێمان وایە کە لە پاڵ برا ئازیزەکانمان لە هێزی دەریایی ئەرتەش بۆ ئاسایشی ئاوەکان لە ئەو پەڕی سنوورەکان لە ئەقیانووس، دەسەڵاتی دەریاییمان هەبێت.

ناوبراو زیادی کرد: ئەمڕۆکە دەسەڵاتی دەریایی مافی ئێمە و هەر وڵاتێکی دیکەیە. ئامادەبوونی ئێمە لە ئەو پەڕی ڕۆخەکان و ئەقیانووسی هیند مافی ئێمەیە و بەدی هێنانی بە واتای دەسەڵاتی دەریاییە.

دەریاوان تەنگسیری لە کۆتاییدا بە جەخت لەسەر ئەوەی کە ستراتیژی ئێمە ئاشتی و دۆستایەتی و ئاسایشی گشتییە، وتی: لە ئەو ستراتیژییە ئاسایش لە بەرانبەر ئاسایش و هەڕەشە لە بەرانبەر هەڕەشەدایە.

وتیشی: ئاسایش ناکڕدرێت و بەس لە ڕێگای ئاشتی و ڕێزی بەرانبەر بۆ بەرژەوەندییەکانی یەکتر دێتە دی و ستراتیژی ئێمە ئاشتی و دۆستایەتی و ئاسایشی گشتییە.

News Code 34863

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 7 =