ئەگەر ئەمریکا بگەڕێتەوە سەر بەڵێنەکانی، ئێمەش بەڵێنەکان جێ بەجێ دەکەین

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند کە ئەگەر ئەمریکا بگەڕێتەوە سەر بەڵێنەکانی بە پێی بڕیارنامەی ٢٢٣١ ی ئەنجومەنی ئاسایش، کۆماری ئیسلامی ئێران ئامادەیە کە بگەڕێتەوە سەر بەڵێنە ناڤۆکییەکانی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند کە ئەگەر ئەمریکا بگەڕێتەوە سەر بەڵێنەکانی بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئەوا کۆماری ئیسلامی ئیرانیش ئامادەیە بگەڕێتەوە سەر بەڵێنەکانی بە پێی ئەو ڕێککەوتنە.

ئەمریکا بەڵێنەکانی جێبەجێ بکات

زەریف لەو بارەوە زیادی کرد: ئەگەری  بایدن بیەوێت بەڵێنەکانی ئەمریکا جێ بەجێ بکات، ئێمەش دەتوانین دەستبەجێ هەموو بەڵێنەکانمان لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی جێ بەجێ دەکەین.

ناوبراو وتیشی:دانوستان لە چوارچێوەی 1+5 ئەگەری بەڕێوەچوونی هەیە. ئەگەر ئەمریکا بیەوێت ببێتە ئەندامی ڕێککەوتنی ناڤۆکی، ئێمەش ئامادەین گفتوگۆ بکەین کە ئەمریکا بە چ مەرجێکەوە بگەڕێتەوە سەر ئەو ڕێککەوتنە.

زەریف کە لە ەگڵ ڕۆژنامەی ئێران گفتوگۆی دەکرد لە درێژەدا وتی: پێش بینی من ئەوەیە کە دۆخی ئیران بە پشتی خودا و بە درێژەی بەرخۆدان و تێگەییشتنی خەڵکی ئێران زۆر باشتر دەبێت.

سێ فەرمانی بایدن بۆ هەڵوەشانەوەی گەمارۆکان

ناوبراو سەبارەت بە ئەوەی کە دەوترێت هەندێک گەمارۆ سەپێندراوەکان لەلایەن دەوڵەتی ترامپەوە بە جۆرێک دارێژراون کە ناتوانرێت هەڵبوەشێتەوە وتی:  بایدن ئەگەر ببێتە سەرۆک کۆمار ئەمریکا چووە کۆشکی سپی، دەتوانێت بە سێ فەرمان هەمووی گەمارۆکان هەڵبوەشێنێتەوە.

وتیشی: ئەوەی کە دەوترێت سەرۆک کۆماری دوایی ئەمریکا ناتوانێت هەندێک لە گەمارۆکانی ئەمریکا هەڵبوشێنێتەوە، بەس قسەیە.
زەریف جەختی کرد: ئەمریکا بۆ بەڕێوە نەبردنی بەڵێنە نێودەوڵەتییەکانی ناتوانێت پشت بە یاسا ناوخۆییەکانی ببەستێت، هیچ وڵاتێک لە جیهان ناتوانێت لە ئامێری ناوخۆیی کەڵک وەربگرێت کە بەڵێنە نێودەوڵەتییەکانی خۆی ئەنجام نەدات.

News Code 34854

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 6 =