بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماڵپەڕی ئێم بی ئێس، بە مانشێتی هەواڵی گەورە، ڕایگەیاند: مەلا عومەر لە تیرۆریستە گەورەکانی ئێستای پاکستان کە سەرکردەی گرووپی تیرۆریستی جەیشولعدل دەهاتە ئەژمار، کوژراوە.
گرووپی تیرۆریستی جیش العدل 21 سنوورەوانی ئێرانی لە سەراوان شەهید کردبوو، 5 سنوورەوانی دزیبوو و دوو ساڵ لەمەوپێش هێرشی کردبووە سەر پاسی هەڵگری هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئەسفەهان و 27 هێزی سوپای شەهید و 13 کەسی بریندار کردبوو.
لە هەواڵەکاندا هاتووە کە مەلا عومەر و دوو کوڕی پێکەوە لە ناوچەی توربەتی پاکستان کوژراون.
بۆچوونی ئێوە