ڕێژاو، ناوچەیەکی سروشتی و مێژوویی ناوازە

"ڕێژاو" بە بۆنەی هەبوونی ئەو هەموو جوانی و سەرسەوزی و تایبەتمەندیەوە کە سروشت پێی بەخشیوە و هەروەها بینا کۆن و مێژووییەکانی، یەکێک لە سەرەنج ڕاکێش ترین ناوچەکانی کرماشان و تەنانەت ئێرانیش دێتە ئەژمار.

ئاژانسی هەواڵی مێهر- ڕێژاو ناوچەیەکی کوێستانی بە کەشوهەوای نە سارد و نە گەرمە و و پانتاییەکەی ١٢٠ کیلومەترە. وشەی ڕێژاو لە کوردیدا بە واتای تاڤگە و قەڵبەزەیە و لە بەر ئەوەی کە ئەو ناوچە ئاوی زۆر و کێوی بەرز و دۆڵی قووڵی هەیە و ئەمانەش بۆ خۆی دەبێتە هۆی دروست بوونی ڕێژاوی زۆر، ناوی ناوچەکەیان ناوەتە ڕێژاو.

شوێنی گەشتیاری سروشتی

تاڤگەی پیران یان ڕێژاو یەکێک لە بەرزترین تاڤگەکانی ئێران دێتە ئەژمار کە سێ نهۆمییە و دوو نهۆمی سەرەوەی زۆر بەرز و نهۆمی خوارەوەی نزمترە.

ڕێژاو خاوەن شوێنی گەشتیاری زۆرە کە لێرەدا ئاماژە دەکەینە سەر چەند شوێنی، وەکوو: ڕووباری هەڵوەند، گۆڕی سوڵتان سی قولی، تاوەری خامۆشی، زیندانی دوناب و شوێنێ مێژوویی و سروشتی دیکە. ڕێژاو سەر بە شاری داڵاهۆ دێتە ئەژمار کە زمانی خەڵکەکەی هەم سۆرانی و هەم هەورامییە.

ڕووباری خرۆشانی هەڵوەند بە واتای شیرین تەنیا ڕووباری ناوچەی ڕێژاوە. ئەو ڕووبارە لە بەرزاییەکانی کێوی سیادانە هەڵکەوتوو لە کێوەکانی داڵاهۆ سەرچاوە دەگرێت و دوای پەڕینەوە لە ڕێگایەکی دوور و درێژ و باخەکانی گوێز، دەگاتە شاری سنووری سەرپێڵ و قەسر شیرین و پاشان دەگاتە ئەو دیوی سنوور و دەچێتە عێراق.

ڕێژاو چەندین و چەند کانیاوی سروشتی تێدایە بەڵام گەورەترینیان بە ناوەکانی حەشانە و کولتیانە کە بەشێکی گەورەی ڕووباری هەڵوەند دابین دەکەن. هەروەها کانی غوساڵانی بابایادگار کە وەکوو ئاوێکی شیفادەر بەناوبانگە لە جوانییە تاقانەکانی ئەو ناوچە دێتە ئەژمار.

کێوە بەرزەکانی ئەو ناوچە ڕۆحیاتی خەڵکی کورد دەهێنێتەوە بیر. هەبوونی کێوە جوانەکانی تەلاش، ملە سوورە، تاش خزی، کەچەلی تلار، کاو، قولە بەرزە و گوڵ دەرە لە ئەو ناوچە کوێستانییە جوانییەکانی ناوچەکەی دوو ئەوەندە کردووەتەوە.

کێو بە دۆڵەوە مانا پەیدا دەکات. زۆربەی دۆڵە دارستانییەکانی ڕێژاو لە درێژەی ڕووباری هەڵوەند کێشراوە و دەوروبەری پڕە لە دارستان و گژو گیای چڕ. یەکێک لە ئەو دۆڵگەلە ناوی دەرەهۆنەیە کە هەندیک لە خەڵکی ئەو ناوچە پێی دەڵێن دۆڵی ئەژدیها.

ئاسەواری مێژوویی

شوێنە گەشتیارییەکانی ڕێژاو بەس بە شوێنە سروشتییەکان سنووردار نابێتەوە و هەر ئەو ناوچە خاوەن ٣٠ شوێنی مێژووییشە. لەوانە دەتوانین ئاماژە بکەینە سەر دیواری بەرگری و کۆمەڵەی قەڵای یەزگردی سێهەم دوایین پادشای ساسانی و ئاگردانی ڕێژاو و ... کە بێژەری مێژوویی کۆنی ڕێژاوە کە لە ١٥ کیلۆمەتری سێ ڕێیانی ڕێژاو بۆ سەرپێڵ هەڵکەوتووە. ئەو کۆمەڵە لە لای باکووری ڕۆژاواوە بە پەرتگایەکی توند دەگاتە دەشتی زەهاو و لەلای باکوور و باکووری ڕۆژهەلاتی بە بەردە پلیکانییەکانی داڵاهۆ کۆتایی دێت.

لەم دواییەدا کۆنینەناسەکان لە نزیکی گومدی بان زەردە لە شوێنێک کە بە " گەچ گومەز" ناسراوە پاشماوەکانی شوێنێکی مێژووییان دۆزیوەتەوە.  دیوارەکانی ئەو شوێنە مێژووییە بە گەچ بڕی جوانکاری کراون کە بەشگەلێکی بەهۆی داڕمانی نهۆمی سەرەوە کەوتووەتە ژێر دار و پەردەوە. شێوەی ئەو گەچبڕیگەلە نزیک بە شێوەی مرۆڤ و ئاژەڵەکانی هەندێک وێنەی سەردەمی سلووکی و ئەشکانییەکانە. هەروەها لە سەرەتای زەوییەکانی گوندی  بان زەردە، پاشماوەکانی تاوەرێکی گەورە دەبینرێت کە بە چێشتخانە بەناوبانگە. هەبوونی ئەو دوو تاوەرە لە پاڵ یەک ئەو ئەگەرە زیاتر دەکاتەوە کە پێدەچێت ئەوێ دەروازەی سەرەکی چوونە ژوورەوەی قەڵای یەزدگرد بووبێت.

گۆڕی شێخ بایزی بۆستانی ئاگردانێکی دیکەیە کە تێیدا دوو گۆڕی ئیسلامی ل پاڵی یەک دەبینرێت کە خەڵکی ناوچەکە یەکێیان بە قەبری شێخ بایزی دەزانێت.

لە گۆرە بەناوبانگەکانی دیکەی ئەو ناوچە دەتوانین ئاماژە بکەینە سەر گۆڕی ئەبوو دجانەی سەحابەی پێغەمبەر و گۆڕی بابایادگار کە شوێنە پیرۆزەکانی لایەنگرانی ئەهلی حەقە.

ناوەڕاستی گوندی ڕێژاوی کۆن (ڕێژاوی سەروو) مزگەوتێکی لاکێش هەیە کە لە بەرد و مەلات چێ کراوە، مزگەوتی عەبدوڵڵا کوڕی عومەر عەلی زاهیرە کە لە بیناکانی پێش ئیسلامە کە دوای هاتنی ئیسلام کراوەتە مزگەوت و لە ڕیزی یەکەم مزگەوتەکان دوای هاتنی ئیسلام بۆ ئێرانە.

لە شوێنە مێژووییە گەشتیارییەکانی دیکەی ناوچەی ڕێژاو قەڵاگە (قەڵای بچووک)، زیندانی دوناب، پردی دەروازەر، قەڵای وێرانە، گمە مەلیک(گومەزی مەلیک)، قەڵای تاش خزی، وەڵای سەراو کۆنار، تاوەری رێژاو، گومەز کەلایی، بابا شێخ، جوە گۆرا، (جوب بزرگ)، نقارە خانە، ئاشیابا و چەند تاشەبەردی هەڵکۆڵدراو لە دەرە هۆنە و پردی دەروازە کە مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەم ساسانیە.

سەر و سەوقات

هەر ناوچەیەک و شوێنێک لە جیهان بەرهەمی تایبەت بە خۆی هەیە کە هەر کەسێک سەردانی ئەو ناوچە بکات وەکوو سەوقات دەیباتەوە بۆ خزم و کەسوکاری یان بۆ خۆی بە یادگاری هەڵیدەگرێت. ناوچەی ڕێژاویش بۆ خۆی چەند بەرهەمی تایبەتی خۆی هەیە کە دەکرێت وەکوو سەوقات بەکار بهێنێت لەوانە: خەلە، توتن، شیرەمەنی، هەنجیر و هەنار و گوێزە. ئاڵبەت ئەو ناوچە گیای دەرمانی تایبەتیشی هەیە کە وەکوو خوارەوە دێت: چینور، گنور و ڕێواس، سوماق، قانگ، زو، کەنگەر، سیرونە، گیلاخە، چاوبازە، شنگ و ... .

News Code 34842

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 12 =