فەرماندەکانی هێزی ئاسمانی ئێران و عێراق دیداریان کرد

فەرماندەکانی هێزی ئاسمانی ئەرتەشی ئێران و عێراق بە مەبەستی تاوتوێ کردنی بەستێنەکانی هاوکاری دوولایەنە دیدار و گفتوگۆیان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە درێژەی دیداری وەفدی بڵنەپایەی سەربازی عێراق لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکانی خۆیان، سەرلەشکەر فڕۆکەوان شەهاب جاهد عەلی فەرماندەی هێزی ئاسمانی عێراق لەگەڵ ئەمیر فڕۆکەوان عەزیز نەسیرزادە فەرماندەی هێزی ئاسمانی ئەرتەش لە ئەرکانی فەرماندەیی ئەو هێزانە دیداریان کرد و لەسەر بەستێنەکانی هاوکاری دوولایەنە و ناوچەیی گفتوگۆیان کرد.

لە ئەو دیدارەدا دوولایەنەکە بە جەخت لەسەر هەبوونی بەستێنی هاوکاری هاوبەشی ئۆپراسیۆنی، تەکنیکی، چاک کردنەوە و هێشتنەوە سیستەمی گەشت بە فڕۆکەوان و بێ فڕۆکەوان و پەروەردەی هێزی مرۆیی لەسەر هاوکاری سازێنەری دوولایەنە جەختیان کرد.

هاوکاری ئۆپراسیۆنی لە شەڕ لەگەڵ گرووپە تیرۆریستی و تەکفیرییەکان و ئەوانەی هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایشی سەقامگیری دوو وڵاتەکە لە بابەتەکانی تری ئەو دیدارە بوو کە لە نێوان ئەمیر سەرتیپ فڕۆکەوان نەسیرزادە و سەرلەشکەر شەهاب جاهد عەلی فەرماندەی هێزی ئاسمانی عێراق هاتە ئاراوە.

News Code 34841

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 8 =