هیچ شوێنێکی ئێران بۆ تیرۆریستەکان ئەمن نییە

سەرۆکی دەسەڵاتی دادی ئێران وتی: تێکشکاندنی بنکە و بارەگای تیرۆریستەکان لە ڕۆژاوای ئێران لە لایەن سوپای پاسدارانەوە نیشانی دا کە هیچ شوێنێک بۆ ئەوان ئەمن نییە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆکی دەسەڵاتی دادی ئێران لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای دادوەرەکان وتی:دەستگیری تیرۆریستان لە لایەن سەربازانی بێ ناونیشانی ئیمام زەمان و تێکدانی بنکەکانی تیرۆریستان لە ڕۆژاوای ئێران بە دەستی هێزەکانی سوپای پاسداران نیشان دەدات تاوانی تیرۆریستان بە تێپەڕبوونی کات کاڵ نابێتەوە و هیچ شوێنێک بۆ ئەوان ئەمن نییە.

News Code 34828

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha