هاوکاریی بەرگری ئێران و عێراق پەرە دەسێنێت

سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ڕێکخستنی پەیمانی هاوکارییە بەرگرییەکانی ئێران و عێراق هەواڵی دا و وتی: ئەو بەڵگەیە دوایین قۆناغەکانی تێدەپەڕێنێت و لە داهاتوویەکی نزیکدا واژۆ دەکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەر محەمەد باقری سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە پەراوێزی دیدار لەگەڵ وەزیری بەرگری عێراق ڕایگەیاند: لە ئەو دیدارەدا سەبارەت بە پرسی پێوەندیدار بە پیشەی بەرگری و ئاسایشی سنوورە هاوبەشەکانی دوو وڵات و پرسی پێوەندیدار بە هاوکاری و گۆڕینەوەی ئەزموونەکان، مانۆڕی سەربازی هاوبەش و پرسی پەروەردە تاوتوێ کرا.

ناوبراو زیادی کرد: ئامانج لە ئەو دیدارە گەشە پێدان و تۆکمە کردنەوەی ئاسایش لە هەر دوو وڵاتی ئێران و عێراقە ئەویش لە کاتێکدا کە ئەمریکا خەریکی پەرەپێدانی تیرۆریزم لە عێراقە.

سەردار باقری وتیشی: ئێمە لە ڕابردوو هاوکاری باشمان لە بواری بەرگری و جیهازات هەبوو و لە ئەو بوارەش گرێبەستمان واژۆ کرد و ئەو بەرهەمانە کە عێراق پێویستی هەبوو ئێمە دابینمان کرد.

سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان ڕاشیگەیاند: هەروەها هاوکاری لە بواری مەشق و ڕاهێنان، ئۆپراسیۆن و ڕاوێژکاریمان لەگەڵ عێراق هەبووە و بڕیار درا کە هەر کاتێک لایەنی عێراقی پێویستی هەبوو، ئێمە لە پاڵ براکانمان بین.

News Code 34815

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 11 =