تەرمی بنەماڵە سەردەشتییە خنکاوەکە لە کاناڵی مانش لە سەردەشت نێژرا

تەرمی ئەندامانی بنەماڵەی ئێران نەژاد کە لە کاتی کۆچ بۆ بریتانیا لە کاناڵی مانشی فەڕەنسا خنکان، دوێنێ لە سەردەشت نێژران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕەسووڵ ئێران نەژاد ٣٥ ساڵان خەڵکی سەردەشت لەگەڵ هاوژینەکەی شیوا محەمەد پەناهی٣٥ ساڵان و دوو منداڵ بە ناوەکانی ئانیتا ٩ ساڵان و ئارمین ٦ ساڵان و کۆرپەی ١٥ مانگەیان بە ناوی ئارتین ڕۆژی حەوتی خەزەڵوەر لە ڕێگای کۆچیان بۆ بریتانیا لە ڕێگای کاناڵی مانش بە هۆی تۆفان و وەرگەڕانی بەلەمەکەیان لە دەریا خنکان.

تەرمی ئەو بنەماڵە دوای تێپەڕاندنی قۆناغی یاسایی و بە هاوکاری وەزارەتی دەرەوە و ڕێگاوبان شەوی ڕابردوو لە ڕێگای فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئیمام خومەینی هێنرایەوە نێو ئێران و نیوەڕۆی دوێنێ بە بەشداری خەڵکی ئەو شارە لە گۆڕستانی شاری سەردەشت نێژران.

News Code 34810

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 5 =