بەغدا دەبێ ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لەسەر تیرۆری سەردار سولەیمانی بڵاو کاتەوە

ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق داوای لە دەوڵەتی ئەو وڵاتە کرد خێرا ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لەسەر جەنایەتی ئەمریکا بەرانبەر سەردار قاسم سولەیمانی و ئەبوو مەهدی موهەندیس پێشکەش بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مەعلوومە، ئیناس مەکسوسی ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق داوای لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە کرد تا ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لەسەر جەنایەتی ئەمریکا بۆ شەهید کردنی سەردار قاسم سولەیمانی و ئەبوو مەهدی موهەندیس لە فڕۆکەخانەی بەغدا ڕادەستی کۆمیسیۆنەکانی پەرلەمانی بکات.

مەکسوسی وتیشی: بە پێێ یاسای ناوخۆیی عێراق، هەموو وەزارەتخانە و بنکە دەوڵەتییەکان ئەبێ ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانیان بە شێوەی نامەی فەرمی بنێرن.

News Code 34807

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha