بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو وڕۆژی ڕابردووەوە 452 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 41 هەزار و 34 کەس.
ڕاشیگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 11203 کەسی دیکەش لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوونە و ئێستا 749 هەزار و 525 کەس تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.
تا ئێستا 552 هەزار و 747 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە
بۆچوونی ئێوە