بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جەیمز جێفری نوێنەری دەوڵەتی ترامپ لە کاروباری سووریا جەختی کرد ئەوەی کە ئەمریکا پشتی کوردەکانی لە بەرانبەر هێرشی تورکیا بەرداوە ڕاست نییە چونکوو بە وتەی ناوبراو، هیچ کەس لە واشنتۆن بەڵێنی نەدابووە کوردەکان کە لە بەرانبەر هێرشی تورکیا بیانپارێزێت.
ناوبراو وتوویە بەڵام ڕێبەرانی کوردی سووریا پێیان وابوو کە بەرپرسانی ئەمریکا لە سووریا پاراستنی کوردەکانیان دەستەبەر کردووە و ئەو پرسە لە ڕووبەڕوو بوونەوەیان لەگەڵ تورکیا کاریگەری دانابوو. جەیمز جێفری جەختی کردووە کە ئەوەی کە ڕووی دا بابەتێکی سیاسی زۆر پێچراو بووە.
بۆچوونی ئێوە