ئێران دەنگۆی تیرۆری سەرکردەیەکی ئەلقاعیدە لە تارانی وەدرۆخستەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ڕەت کردنەوەی هەندێ ڕاپۆرتی بڵاو کراوە سەبارەت بە پاگەندەی تیرۆری سەرکردەی گرووپی تیرۆریستی ئەلقاعیدە لە تاران ، سەر لەباری ئەو هەواڵانەی رەتکردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ڕایگەیاند: هەر جۆرە ئامادە بوونێکی گرووپی ئەلقاعیدە لە ئێران بە توندی ڕەتدەکەینەوە.

 خەتیب زادە لە وڵامی پرسیاری ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز سەبارەت بە پاگەندەی تیرۆری بەرپرسێکی باڵای تیرۆریستی ئەلقاعیدە لە ئێران ، ڕایگەیاند: بوونی گرووپی قاعیدە لە ئێران ڕەتدەکەینەوە.  

 ئەوەشی وت کە باشترە میدیا ئەمریکاییەکان نەکەونە داوی سیناریۆی هالیۆدی بەرپرسانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی .

 وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە ڕوانگەی ئەمریکا دژی ئێران، ڕایگەیاند:  ئەگەرچی ئەمریکا لە ڕابردووشدا لەم تۆمەتە بێ بنەما و درۆیانەی دژی ئێران بڵاو کردووەتەوە بەڵام ئەم ڕوانگە لە دەوڵەتی ئێستای ئەمریکادا هەر بەردەوامە  و کۆشکی سپی هەوڵی ئێران هەراسی و ترساندنی جیهان لە ئێران درێژە پێدەدات.

شیاوی ئاماژەیە ماوەیەک لەمەوپێش ئەمریکاییەکان پاگەندەی ئەوەیان کردبوو کە بەرپرسێکی قاعیدە لەگەڵ کچەکەیدا بەناوی مەریەم کە هاوژینی حەمزە بن لادنی کوڕی ئوسامە بن لادن بوو و لە سێپتێمبەری ساڵی 2019 لەلایەن ئەمریکاوە شەقامی پاسدارانی تاران کوژراوە. 

News Code 34801

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 7 =