سنووری "کێلێ" سەردەشت کرایەوە/ ڕۆژانە 100 جۆر کاڵا هاوردە دەکرێت

فەرمانداری سەردەشت وتی: بە هاوردە کردنی ١٠٠ جۆر کاڵای مۆڵەتدار لە سنووری کێلێ چالاکی ئەو بازاڕچە دوای ٢٠ مانگ دەستی پێکردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەقسی ئەنخشی پوور ڕایگەیاند: بە هاوردە کردنی یەکەم وەجبەی کاڵا بریتی لە ٣٨٠ تایە و ٢ هەزار و ٨٠٠ چای ساز بە بڕی زیاتر لە ٣٥ هەزار دۆلار، هاوردە کردنی کاڵا لە ئەو سنوورەوە دەستی پێکرد.

فەرمانداری سەردەشت بە وتنی ئەوەی کە پێش بینی دەکرێت بە ئازاد کردنی هاوردە کردنی کاڵا لە ئەو سنوورەوە بۆ ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک ناوچەکە هەلی کار دروست دەبێت، زیادی کرد: لە ئەو شارە زیاتر لە ٦٠٠ کارتی پیلەوەری دەرکراوە کە لە ئەو ژمارەیە ٣٥٠ کارتی مۆڵەتدار و زیاتر لە ١٠٠ کارتی چالاکە.

نەخشی پوور وتیشی: هەروەها بۆ ٢٣ هەزار و ٧٠٠ کەس کارتی ئەلکترۆنیکی سنوورنشینی دەرکراوە و چالاک کراوەتەوە.

News Code 34797

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 0 =