ئەمریکا "دۆخی نائاسایی نەتەوەیی" لە بەرانبەر ئێرانی درێژ کردەوە

دەوڵەتی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی دۆناڵد ترامپ دوێنێ پێنجشەممە دۆخی نائاسایی نەتەوەیی لە بەرانبەر ئێرانی بۆ یەک ساڵی دیکە درێژ کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆشکی سپی بە سەرۆکایەتی دۆناڵد ترامپ لەو بارەوە بەیاننامەیەکی بڵاو کردووەتەوە کە تێیدا هاتووە: سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ڕێکەوتی ١٤ ی نۆڤەمبەری ١٩٧٩ بە دەرکردنی فەرمانی ژمارە ١٢١٧٠ لە بەرانبەر ئێران دۆخی نائاسایی ڕاگەیاندووە.

کۆشکی سپی لە ئەو بەیاننامە جەختی کردووە دۆخی نائاسایی ئێستا کە بە هۆی فەرمانی بەڕێوەبەرایەتی ژمارە ١٢١٧٠ دژی ئێران بەڕێوە دەچێت لەگەڵ دۆخی ناساییەکی دیکە لە ژێر ناوی ژمارە ١٢٩٥٧ و لە ڕێکەوتی ١٥ ی مارسی ١٩٩٥ پەسەند کراوە، جیاوازە.

کەواتە، هەوڵی نوێێ کۆشکی سپی لەگەڵ درێژ کردنەوەی دۆخی نائاساییە کە لە ١٢ ی مارسی ٢٠١٩ ئەنجام بووە، جیاوازە.

News Code 34787

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =