بایدن هیچی پێ نییە بۆ کورد، چۆن؟

شتێک هەمیشە ڕودەدات، گۆڕانە، ئەو گەلانەی لەخاڵێکدا دەچەقن‌و هیچ گۆڕانێک لەسەرکردایەتیی‌و سیاسەتیان ڕوونادات، مەحکومن بەشکست‌و دواکەوتویی.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی- کەمال چۆمانى*: شتێک هەمیشە ڕودەدات، گۆڕانە، ئەو گەلانەی لەخاڵێکدا دەچەقن‌و هیچ گۆڕانێک لەسەرکردایەتیی‌و سیاسەتیان ڕونادات، مەحکومن بەشکست‌و دواکەوتویی.

دونیا بەخێرایییەکی چاوەڕواننەکراو لەگۆڕانکارییەکی بەردەوامدایە، ژیان خێرابوە، ڤایرۆسی کۆڕۆنا گەلانی ناچارکردوە زیاتر بیر لەگۆڕانکاریی گەورەتر بکەنەوە، تەنانەت دیزاینی خانوبەرەش دەگۆڕێت، دیزاینی ناوەوەی ماڵیش گۆڕانکاریی بەسەردادێت بەهۆی زیادبونی کارکردنی ئۆنلاین.

شۆڕشی پیشەسازیی گۆڕانکاریی‌و جیاوازییەکی گەورەی دروستکرد لەنێوان ئەوانەی توانیان لەگەڵ پێشکەوتنەکان بڕۆن‌و ئەوانەی دواکەوتن، شۆڕشی زیرەکیی دەستکرد دیسان جیاوازییەکان فراوانتردەکات، نەک هەر سەیارەی کارەبایی، بەڵکو سەیارەی بێشۆفێریش لەگەشەکردندایە.

لەناو ئەو گۆڕانکارییە گەورانەی جیهاندا، مەحکوم دەبیت بەدواکەوتن ئەگەر نەتوانی سیستەمی سیاسیت گۆڕانکارییەکی ڕیشەیی تێدا ئەنجامندەرێت، چونکە لەو بەشەی دونیای ئێمە بەشی هەرە گەورەی شکستەکان پەیوەستن بەو نوخبە سیاسییەی توند کورسیی دەسەڵاتی داگیرکردووەو خەونەکانی نەوەکانی کوشتوە.

بەڵێ، چاوەڕێدەکرێت بایدن زۆر لەتره‌مپی سێکسیست‌ و پۆپیولیست‌و کینەلەدڵ‌و دژەکۆچبەرو بزنسمان‌و پرۆ-دیکتاتۆر باشترە بۆ ئەمریکا و دونیا و کوردیش، بەڵام ئەگەر کورد خۆی نەتوانێت لەناوخۆیدا گۆڕانکاریی ڕیشەیی بکات، بەدڵنیایی بایدن هیچی پێنابێت بۆ کورد.

*کەمال چۆمانی، کارناسی زانستە سیاسییەکان لە هەرێمی کوردستان
ژێدەر: شارپرێس

News Code 34770

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 4 =