بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر لە کاردانەوە بە شکستی ترامپ لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا، نووسی: خەڵکی ئەمریکا ڕای خۆیانیان ڕاگەیاند و ئێستا جیهان چاوی لە ڕێبەرانی نوێی ئەو وڵاتەیە، تا بزانن ئایا ڕێگای ڕووخێنەر، دژە یاسا و زۆربێژانەی ئەم دەوڵەتەی ئێستا دەنێنە لاوە و چەند لایەنەیی، هاوکار و ڕێز بۆ یاسا دەگرنە بەر یان نا.
ناوبراو جەختی کرد: ئەوە کردەوەیە کە زیاتر لە هەر شتێک گرینگە. پێشینەی ئێران ڕوونە: بەرژەوەندی نەتەوەیی و دیپلۆماسی بەرپرسیارانە.
ئەوەشی وت کە ترامپ ڕۆیی و ئێمە ماوین و دراوسێیەکانمان و ئەوە نیشانی دا کە پشت بەستن بە بیانییەکان ئاسایش و ئەمنیەت ناهێنێت.
بۆچوونی ئێوە