مەرجی ئێران بۆ سەرۆک کۆماری نوێی ئەمریکا

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: لیستێک لە و بابەتانە ئامادەیە سەرۆک کۆماری نوێ ئەمریکا دەبێ بۆ ئێران قەرەبوویان بکاتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: ئەمریکا هیچ ڕێگایەکی نییە جگە لە گەڕانەوە بۆ یاسا.

ڕاشیگەیاند ئەمریکا بەرجامی پێشێل کردووە و چەندین میلیار دۆلار خەساری لە ئێران داوە.

جەختیشی کرد کە ئەمریکا دەبێ تۆبە بکات و شەڕی ئابووری دژی ئێران بوەستێنێت , جیاوازی نێوان تیمی بایدن و ترامپ ئاشگرایە بەڵام ئێمە چاوەڕوانی هەنگاوی کردەیین.

ئەوەشی وت کە میزی دانوستانی بەرجام هێشتا هەیە و جێگا بۆ هەموان هەیە ئەگەرچی ڕێگایەکی دژوارە.

News Code 34742

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 9 =