بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, ڕێكخراوى ته‌ندروستى جیهانیی زانیاریه‌كى مه‌ترسیدار له‌باره‌ى هه‌ردوو پارێزگاى سلێمانى‌و هه‌ڵه‌بجه‌وه ئاشكراده‌كات.
نوێنه‌ری رێكخراوه‌كه‌ش له‌سلێمانى دهَڵێت:"ڕێژه‌ی مردن له‌و دوو پارێزگایه به‌به‌راورد به‌ژماره‌ی دانیشتوان، له‌هه‌موو پارێزگاكانی عێراق زیاتره".
به‌گوێره‌ى ئامارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆى كۆرۆناوه له‌هه‌رێمى كوردستان تادێت زیاد ده‌كات.
وته‌بێژانى ته‌ندروستى سلێمانى‌و هه‌ڵه‌بجه‌ش مه‌ترسیدارى دۆخه‌كه ناشارنه‌وه‌و هۆشداریده‌ده‌ن له‌وه‌ى، ئهگهربێتو هاوڵاتیان زیاتر پابه‌ند نه‌بن، به‌دڵنیاییه‌وه كاره‌ساتى گه‌وره به‌ڕێوه‌یه.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه د. نه‌جمه‌دین حه‌سه‌ن نوێنه‌ری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌سلێمانی ڕایگه‌یاند، "ڕێژه‌ی مردن له‌پارێزگاكانى سلێمانی‌و هه‌ڵه‌بجه له‌هه‌موو پارێزگاكانی عێراق به‌به‌راورد به‌ژماره‌ی دانیشتوان زیاتره".
سه‌باره‌ت بههۆكارهكهشى نوێنه‌ری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌سلێمانی بۆ ده‌نگى ئه‌مریكا وتویهتى:"هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه نه‌خۆشه‌كان دره‌نگ ده‌چنه نهخۆشخانهكانو دواتر ئه‌زمونێكی وردیش له‌ژوی چاودێری چڕ له‌هه‌رێمی كوردستاندا بوونى نییه.
بۆچوونی ئێوە