پڕۆفسۆرێکی کرماشانی دەرمانی کۆرۆنای دۆزییەوە

زانایەکی پسپۆڕی کرماشانی توانی یەکەم دەرمانی کۆتاییهێنەر بە کۆرۆنا دروست بکات و مۆڵەتی بڵاو کردنەوەی دەرمانەکەی وەرگرێت.

 بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئێستا کە هەشت مانگ لە پەرەسەندنی نەخۆشینی کۆرۆنا لە ئێران تێدەپەڕێت و ڕۆژانە ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک دەکوژێت، زانایەکی کرماشانی لە دیمانە لە گەڵ هەواڵدەریی مێهر ڕایگەیاند کە یەکەم دەرمانی کۆتایی هێنەر بە کۆرۆنای دروست کردووە.

پڕۆفسۆر عەلی موستەفایی، داهێنەری ئەم دەرمانە ڕایگەیاند: دەرمانەکەی توانیویەتی مۆڵەتی سەرەتایی ڕێکخراوەی تەندروستی ئێران وەرگرێت و پەسەند کراوە.

پڕۆفسۆر موستەفایی بە مێهری وت کە ئەم دەرمانە بە شێوەیەکی نوێ لە سەر بەیسی چەندین گیای ناوچەی خۆمان دروست بووە  کە تایبەتمەندی دەرمانییان هەیە.  

ئەوەشی راگەیاند کە تا ئێستا 2 هەزار و 500 نەخۆش بەم دەرمانە لە کۆرۆنا ڕزگاریان بووە. لەبارەی پاشهاتەکانی بەکارهێنانی ئەم دەرمانەوە پڕۆفسۆر موستەفایی وتی: بەیسی دەرمانەکە گیاییە و هیچ پاشهاتێکی نییە و زەرەری نابێت بۆ ئەوانەی بەکاری دێنن.

ئەوەشی راگەیاند کە ئەوانەی بە سووکی تووشی کۆرۆنا بوونە بەم دەرمانە یەکسەر چاک دەبنەوە و بۆ چارەسەریی ئەوانەش کە بە قورسی تووشی کۆرۆنا هاتوون زۆر بەکەڵکە و کاریگەریی ئیجابی هەیە.

مەحموود ڕەزا مورادی سەرۆکی زانکۆی زانستی پزیشکی کرماشان سەبارەت بە دروست کردنی ئەم دەرمانە لە لایەن پڕۆفسۆر موستەفایی بە مێهری وت: ئەمە شانازییەکی گەورەیە بۆ کرماشان و ئێران.

ڕاشیگەیاند ئەگەر ئەم دەرمانە دوایین مۆڵەت وەدەست بێنێت بە زووترین کات دەگاتە ناوەندە دەرمانییەکانی وڵات.

دوکتۆر قوباد موحەمەدی جێگری خۆراک و دەرمانی زانکۆی زانستی پزیشکی کرماشان سەبارەت بە وەرگرتنی مۆڵەتی کۆتایی بۆ بەرهەم هێنان و دابەش کردنی ئەم دەرمانە رایگەیاند: هەموو ڕێوشوێنەکان گیراوەتە بەر و دۆسیەی ئەم دەرمانە نێردراوەتە تاران و ڕێکخراوەی دەرمانی وڵات خەریکە دوایین لێکدانەوەی بۆ دەکات.

ئەوەشی وت کە پێدەچێت تا حەوتەی داهاتوو دوایین مۆڵەتی پێویست  وەربگیردرێت و وەک یەکەم دەرمانی کۆتایی هێنەر و یەکلایی کۆرۆنا لە جیهان کەڵکی لێوەربگیردرێت.

News Code 34711

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 6 =