بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕاگه‌یه‌نراوێكی سه‌باره‌ت به رووداوه‌كه‌ی چەمانکێ بڵاوكرده‌وه.
ئاماژەی داوە ؛ لە کاتێکدا گەلی کوردستان گیرۆدەی چه‌ندین قەیران و کێشەیه، "ئەم شەڕپێفرۆشتن و بارگرژییە له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه، دۆخی هه‌رێمی کوردستان و گەلەکەمان دووچاری نەهامەتیی زیاتر دەکاته‌وه و كه‌س تیایدا براوه نییه".
باسی له‌وه‌ش كردووه: هێرشی ئەمڕۆی پەکەکە لە قووڵاییی خاکی هەرێمی کوردستاندا و لە ناحیەی چەمانکێ له سنووری پارێزگای دهۆک پێشهاتێكى مه‌ترسیداره و به توندى سه‌ركۆنه‌ى ده‌كه‌ین. ئه‌م هێرشه هیچ پاساوێک هەڵناگرێت و هێرشە بۆ سەر ژیان و ئارامیی خەڵک و خاکی کوردستان.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئەوەشی وتووە کە پێویستە په‌كه‌كه ڕێز لە قه‌واره‌ى ده‌ستووریى هەرێمى كوردستان و حکوومەت و دامەزراوە شەرعییەکانی بگرێت و شەڕ و گێچەڵ لە کوردستان دوور بخاته‌وه.
بۆچوونی ئێوە