بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە چوارەمین ساڵڕۆژی دەستگیری و زیندانی کردنی هاوسەرۆک و نوێنەرانی هەدەپە لە ٤ ی نۆڤەمبەری ٢٠١٦، سەلاحەدین دەمیرتاش و فینگن یوکسەکداغ، هاوسەرۆکە پێشووەکانی هەدەپە لە پەیامی جودا ئەو ڕەوتەیان ئیدانە کرد.
دەمیرتاش لە پەیامەکەیدا نووسی: لە کاتژمێری ٤ ی شەوی نۆڤەمبەری ٢٠١٦ هێرشیان کردە سەر ماڵەکانمان و ئێمەیان ڕفاند و خستمانیانە زیندانەوە. کەسانێک کە ئەو کارەیان کرد، ئێستا لە سەروبەندی ڕووخانی تەواودان و خەریکە دەسەڵاتەکەیان هەڵدەوەشێتەوە.
ناوبراو هەروەها نووسی: خەونی ڕووخاندنی هەدپە بووەتە خولیایەک بۆیان ئێمە وتبوومان کە ئێمە وەکوو ئاسنین ئەگەر بتانەوێت بمانخۆن ددانەکانتان ورد دەبێت.
یوکسەکداغیش لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاند:گەلی ئازیز، هێرش بۆ سەر پارتەکەمان کە نمانەی ڕوون و ئاشکرای بەرخۆدان و هیوا، ژنان و مرۆڤایەتییە ڕۆژبەڕۆژ پیستر و بەربڵاوتر لە ڕابردوو ئەنجام دەدرێت. ئەوانەی کە چوار ساڵ لەمەوپێش لە ٤ ی نۆڤەمبەر پێیان وابوو دەتوانن ئێمە شکست بدەن، هەڵەیان دەکرد. سەرنەکەوتن و سەریش ناکەون.
بۆچوونی ئێوە