بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: هەرێمی کوردستان قەوارەی سیاسی و شەرعیی خەڵکی کوردستانە، هێزی پێشمەرگەش پارێزەری خاک و خەڵکی کوردستانە، بۆیە هەر هێرشێکی لەم جۆرە، هێرشکردنە بۆ سەر تەواوی خەڵکی کوردستان.
دەشڵێت: "دژی شەڕی براکوژیین، لەم چوارچێوەیەشدا ئەم جۆرە هێرشانە بە بەزاندنی هێڵی سور دەزانێت".
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی و ئامادەبونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران، کۆبونەوەی هەفتانەی ئاسایی خۆی ساز کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا سەبارەت بە هێرشی ئەمڕۆی ناحیەی چەمانکێ لە پارێزگای دهۆک لە لایەن هێزەکانی پەکەکە بۆ سەر هێزی پێشمەرگەی کوردستان، ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاند: "وەک حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێگری لە تێکچونی ئاسایشی هەرێم دەکەین".
بۆچوونی ئێوە