پەکەکە ڕێکخراوێکی تیرۆریستییە و ئەبێ لە سووریا بچێتە دەرەوە

نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە کاروباری سووریا بە تیرۆریستی وەسف کردنی پەکەکە داوای چوونە دەرەوەی تەواوی هێزەکانی ئەو ڕێکخراوە لە سووریای کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جەیمز جێفری، نوێنەری دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە هەبوونی پەکەکە لە سووریا وتی: ئێمە پەکەکە وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی چاو لێدەکەین کە ئەبێ لە سووریا بچێتە دەرەوە. هەبوونی پەکەکە لە سووریا یەکێک لە گرینگترین کێشەکانی قەیرانی سووریایە.

جێفری لە درێژەدا وتی: ئێمە خوازیاری چوونە دەرەوەی پەکەکە لە سووریاین. گرینگترین هۆکاری هەبوونی ئاڵۆزی لە کوردستانی سووریا لەگەڵ تورکیا هەر ئەو بابەتەیە.

ناوبراو وتیشی: ئێمە لە شوێنەکانی دیکەی سووریا لەگەڵ تورکیا هەماهەنگی تەواومان هەیە، بەڵام لە کوردستانی نا، ئەویش لەبەر هەبوونی پەکەکە لە ئەو ناوچەیە. ئێمە لە دانوستانی کوردەکانی سووریا پاڵپشتی دەکەین تا لە کۆتاییدا ببێتە هۆی نەمانی پەکەکە لە ئەو ناوچە.

News Code 34689

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha