بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەلمان جەمیلی لەو بارەوە وتی: بیری پێکهێنانی هەرێمی فیرقەیی، تا ئاستێکی زۆر هاوشێوەی پێکهێنانی دەوڵەتی داعشە و ئەوانەی پێشنیاری هەرێمی سوننە دەدەن، لە ئاستی مەترسیدار بوونی قسەکانیان زانیاریان نییە و ئەو بانگهێشتانە، لە کاردانەوە بە ڕووداوگەلێک کە لە پارێزگا ڕۆژاواییەکان ڕوو دەدات، دێتە ئاراوە.
ناوبراو زیادی کرد: کێشەیەکی نییە کە هەرێمەکان، سەر بە دەوڵەت بن و مافی هاووڵاتیان تێیاندا بپارێزرێت. بەڵام جودا کردنەوەی پارێزگای تایبەت و پێکهێنانی هەرێمگەلێک بە پێی ئایین و مەزەب، تا ئاستێکی زۆر هاوشێوەی پێکهێنانی دەولەتی داعش یا هەر حکومەتێکی تەندڕەوی دیکەیە و ئەوەش لە خۆیدا کارەساتێکی گەورەیە.
ئەو وەزیرە پێشووەی دەوڵەتی حەیدەر عەبادی وتیشی: بەهایەک کە پارێزگاکان پێکهێنەری ئەو هەرێمە دەیدەن، چەندین جار زیاتر لە ئەو بەهایەیە کە عێراقییەکان بۆ پێکهێنانی وڵاتی عێراق داویانە.
Your Comment