بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەسێ هۆزات هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەرایەتی کۆما جڤاکێن کوردستان(کەجەکە) لە لێدوانێکدا لە هەوڵەکانی بنەماڵەی بارزانی دژی ئەو ڕێکخراوە ڕەخنەی گرت و ئەوەی بە واتای هاوکاری لە پیلانەکانی دەوڵەتی تورکیا لێک دایەوە.
هۆزات وتی ناردنی هێزی پارتی بۆ ناوچەی چالاکی هێزەکانی کەجەکە و هاوکاری ئەو پارتە لەگەڵ تورکیا دۆخی هەرێمی کوردستان دەخاتە مەترسییەوە.
هۆزات لەو بارەوە وتی: تورکیا شەڕی لەناو بردنی کوردەکانی دەست پێکردووە. هەڵوێستی پارتی لەو ڕوانگەوە لێک بدرێتەوە. ئامانجی تورکیا کۆمەڵکوژی کوردەکان و دامەزراندنی ڕژێمی نوێیە.
ناوبراو لەبارەی سەرهەڵدانی شەڕ هۆشداریی دا و زیادی کرد: ئەوەی خەریکە ڕوو دەدات شەڕە. دۆخی ئێستا زۆر مەترسیدارە. وادیارە کە پارتی دەیەوێت لەگەڵ تورکیا هێرش بکات. باس لە ئامادەیی دەکات. ڕاگەیاندنی شەڕی هاوبەش لەگەڵ تورکیا زۆر مەترسیدارە و بە واتای کۆتایی پارتی و لەناوچوونی دەستکەوتی کوردەکان دەبێت باشتر وایە پارتی پێداچوونەوە بە سیاسەتەکانی بکات.
بۆچوونی ئێوە