تیرۆریزم و توندڕەوی سنوور ناناسێت/ هێرشی نەمسا شەرمەزار دەکەین

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وێڕای ئیدانە کردنی هێرشی تیرۆریستی شەوی ڕابردوو لە نەمسا، وتی: تیرۆریزم و توندڕەوی سنوور ناناسێت و هاوکاری کۆمەڵگای نێودەولەتی لە بەرانبەر تیرۆریزم زەروورییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وێڕای شەرمەزار کردنی هێرشی تیرۆریستی شەوی ڕابردوو لە نەمسا، سەرەخۆشیی لە نەتەوە و دەوڵەتی ئەو وڵاتە و بنەماڵەی قوربانیانی ئەو ڕووداوە کرد.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە جەختی کرد: تیرۆریزم لە هەر شێوەیەکدا ئیدانە کراوە و ڕووداوەکەی ڤیەناش جارێکی دیکە نێشانی دا کە تیرۆریزم و تەندڕەوتی سنوور ناناسێت و جێگر کردنی عەقڵانیەت لەگەڵ ڕق و قین و هاندان، دەبێتە هۆی ئاژاوەی زیاتر و بەس بەستێن بۆ پەرەسەندنی تەندڕەوی و توندوتیژی خۆش دەبیت.

خەتیب زادە هاوکاری کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە بەرانبەر تیرۆریزمی کارێکی پێویست وەسف کرد و وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام بەشێک لە ئەو هەوڵانە بووە.

News Code 34679

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 8 =