فەڕەنسا مۆڵگەی تیرۆریستەکانە/ یەکگرتوویی دەرمانی دەردی ئوممەتی ئیسلامە

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران جەختیان کرد: فەڕەنسا بووەت مۆڵگەی تیرۆریستانی مونافقین کە ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی ئێرانیان تیرۆر کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵلا خامنەیی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا بە بۆنەی جەژنی لە دایک بوونی پێغەمبەری ئیسلام قسەی لە گەڵ خەڵک کرد.

ڕێبەری لە بەشێکی قسەکانیاندا باسیان لە سووکایەتی دەوڵەتی فەڕەنسا بە موسڵمانان و پێغەمبەری ئیسلام کرد و وتیان: وەحشیگەریی لە زاتی ئەو شارستانیەتانەدایە و بەم کارانەی ئەوانیش هیچ خەسارێکی لە پێگە و کەسایەتی پێغەمبەر نادرێت.

فەڕەنسا مۆڵگەی تیرۆریستانە

وتیشیان: مۆڵگە و گیانپەنای تیرۆریستان فەڕەنسا و پاریسە بەڵام ئەمانە پاگەندەی مافی مرۆڤ و ئازادی دەکەن. هەر ئەم دەوڵەتە بوو کە یارمەتی خوێنڕێژێک وەکوو سەدامی دا و فڕۆکەی بۆ دابین دەکرد لە شەڕی ئێران و عێراقدا.

زیادیشیان کرد: ئەمانە پاگەندەی ئازادی و مافی مرۆڤ دەکەن ، سووکایەتی بە پێغەمبەر تا ئێستا جەندین جار دووپات بووەتەوە و ئەمانە ناتوانێت خەسار لە شەرافەت و گەورەیی پیغەمبەر بدات و ئەم کارانە نیشانەی زاتی ستەمگەریی شارستانیەتی ڕۆژاوایە.

ئەمریکا فیرعەونە

ڕێبەری باڵای ئێران ئەوەشیان وت کە ئەمریکا هەمان فیرعونی میسرە کە ستەمگەرانە خەریکە شەڕ لە وڵاتانی دیکە دروست دەکات و دەستیان بەسەردا دەگرێت .

ئەوەشیان دووپات کردەوە کە هەڵبژاردنی ئەمریکا و ئەوەی کە کێ دەبێتە سەرۆک کۆمار لەو وڵاتە پەیوەندی بە سیاسەتەکانی ئێرانەوە نییە و بۆ ئێران هیچ جیاوازیەکی نییە و ئێمە سیاسەتی خۆمان هەیە.

ئەمریکا تووشی داڕمان بووە

ئایەتوڵلا خامنەیی ڕاشیانگەیاند کە ئەمریکا ئێستا تووشی داڕمانی سیاسی و مەدەنی بووە و لە کۆتاییدا ئەو نزامە سیاسیەی ئەمریکا هەر لەناو دەچێت و بۆیەش دوژمنی ئێرانن کە ئێمە ستەمکردن و زڵمی ئەوان قبووڵ ناکەین و تەنیا ڕێگاچارەشی ئەوەیە کە ئێمە بەردەوام بین لە بەرەنگاربوونەوە و خۆڕاگریمان و شکستیان پێبێنین.

یەکگرتوویی ئووممەتی ئیسلام

سەبارەت بە یەکگرتوویی نێوان موسڵمانانیش ڕێبەری جەختیان کرد: تەنیا یەکگرتوویی و یەکڕیزیە کە دەرمانی دەردی ئوممەتی ئیسلامە . ڕووداوەکانی ئەمڕۆ و دووبەرەکی نێوان وڵاتانی ئیسلامی نیشان دەدات کە یەکگرتوویی جیهانی ئیسلام گرینگە و ئەگەر بەدی بەهاتبایە ، زۆرێک لەم رووداوانە ڕووی نەدەدا. دوژمنەکان پرسی فەلەستینیان بە کارری خەیانەتکارانەی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان کەمڕەنگ کردەوە و بوونە هۆی هۆی بە تاڵان بردنی مافەکانی گەلی فەلەستین، بەڵام پرسی فەلەستین کۆتایی نەهاتووە و ڕژێمی زایۆنی لەناو دەچێت.

هۆشداریی بە تیرۆریستان

شەڕی نێوان دوو دراوسێ ئێمە واتا ئازەربایجان و ئەرمەنستان رووداوێکی تاڵە، هەڕەشە لە ئاسایشی ناوچەکەیە و دەبێت بە زووترین کات کۆتایی بێت بەڵام دەبێت خاکی ئازەربایجان بگەڕێتەوە بۆ ژێر دەسەڵاتی ئەو وڵاتە و ئازاد بکرێن.

 بەڵام دەبێ ئەرمەنییەکان لەم وڵاتە پارێزراو بن و سنوورە نێودەوڵەتییەکانیش بپارێزرێن و نابێ تیرۆریستانلە سنوورەکان نزیک ببنەوە و ئەگەر ئەو تیرۆریستانە لە سنوورەکان نزیک ببنەوە مەترسی هەست پێبکرێت، بێ گومان بەرەنگاریان دەبینەوە.

News Code 34675

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 5 =