مەجلیسی ئێران گەڵاڵەیەکی ستراتژیکی بۆ هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان پەسەند کرد

نوێنەرانی مەجلیس گەڵاڵەی ستراتیژیکی هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکانیان پەسەند کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نوێنەرانی مەجلیسی شووارای ئیسلامی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ، گەڵاڵەی ستراتیژیکی هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکانیان پەسەند کرد.

سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیس وتی: لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی، پێبەندی بەڵێنگەلێک بووین بەڵام ئەوان پێبەند نەبوون و لە گەڵاڵەی ستراتیژیک بۆ هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان، ئەرکگەلێک خراوەتە ئەستۆی دەوڵەت و دامودەزگاکان و ئەبێ بەڕێوەی ببەن.

زولنوور وتی: سەرەتا بڕیار وابوو کە گەڵاڵەی ستراتیژیکی هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان بە شێوەی سێ جار پەلەیی بەڕێوە بچێت بەڵام دواتر بۆ یەکجار پەلەیی گۆڕدرا.

بە پێی ئەم گەڵاڵەیە ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ئەبێ ساڵانە لانیکەم ١٢٠ کیلۆگرام ئۆرانیۆم لە ئاستی سەدا ٢٠ بپیتێنێت.

دەوڵەت ئەرکەیتی دوای ٣ مانگ لە پەسەند کرانی ئەو یاسایە، ئەگەر پێوەندی بانکی ئیران لە ئەورووپا و رێژەی کڕینی نەوت لەلایەن ئەوانەوە لە ئێران نەگەڕێتەوە سەر دۆخی ئاسایی، دەوڵەت ئەرکیەتی بەرێوە بردنی پرۆتۆکۆلی پەیوەستی ڕابگرێت.

News Code 34671

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 11 =