بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە وتەبێکی وەزارەتی دەرەوە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی کە بە شێوەی ئانلاین بەڕێوە چوو، ڕایگەیاند: بەڕێز محەمەد جەواد زەریف سبەی بۆ بەشداری لە ڕێوڕەسمی سوێند خواردنی سەرۆک کۆماری بۆلیڤیا و سەفەر بۆ کووبا و ڤێنزۆئێلا سەفەری ئەمریکای لاتین دەکات.
سەعید خەتیب زادە سەبارەت بە پاگەندەی ئەمریکا لەسەر دەستێوەردان لە هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە وتی: ئێران هیچ حەزێکی لە دەستێوەردان لە هەڵبژادنەکانی ئەمریکا نییە و لە بەرژەوەندی هیچ لایەنێکیشی نابینێت کە دەستێوەرادن کات. بۆ ئێمەش هیچ جیاوازیەکی نییە کە هەر یەکە لە ترامپ یان بایدن ببێتە سەرۆک کۆماری ئەمریکا و لە هەر حاڵێکدا ئێمە داوای مافی خۆمان بۆ قەرەبوو کردنەوەی خەسارەکانمان دەکەین.
بۆچوونی ئێوە