بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو وڕۆژی ڕابردووەوە 440 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 35هەزارو 738کەس.
ڕاشیگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 8289 کەسی دیکەش لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوونە و ئێستا 628 هەزار و 780 کەس تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.
تا ئێستا 491 هەزار و 247 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.
بۆچوونی ئێوە