بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تەرمی ١٠ شەهیدی هەشت ساڵ بەرەڤانی پیرۆز، ڕۆژی شەممە و لە سەروبەندی ساڵڕۆژی لەدایک بوونی پێغەمبەر (د.خ) و ئیمام جەعفەری سادق، لەلایەن گرووپەکانی پشکنینی کومیتەی گەڕان بەدوای ون بووەکانی لێژنەی گشتی هێزە چەکدارەکان دۆزرایەوە.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، تەرمی پیرۆزی ئەو شەهیدانە لە ناوچەی چنگۆڵە دۆزراوەتەوە و بە پێی ژمارەی زۆری تەرمە دۆزراوەکان، ئەو ئەگەرە هەیە کە لە ئەو ناوچە دیسان تەرمی شەهیدگەلێکی دیکەش بدۆزرێتەوە.
هێشتا سەبارەت بە شوناسی ئەو تەرمانە و ئۆپراسیۆنی پێوەندیدار هەواڵێک بڵاو نەبووەتەوە.
بۆچوونی ئێوە