بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یەحیا ڕەسووڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق هەواڵی دا کە هێزەکانی دژە تیرۆریزمی ئەو وڵاتە بەرپرسی ئەندامگیری گرووپی تیرۆریستی داعشی دەستگیر کردووە.
ڕەسووڵ لە بەیاننامەیەکدا کە پێنجشەممە ٢٩ی گوڵان بڵاو کرایەوە جەختی کرد کە هێزەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزمی عێراق توانیان م.ح ، فەرماندەی بەشی ئەندامگیری منداڵانی داعش لە ناوچەی فەلووجە دەستگیر بکات.
ناوبراو ئاماژەی کرد کە ئەو هێزانە بە هێرشەکانی خۆیان بۆ ئەو ناوچانە کە داعش تێیدا چالاکە، تا وشک کردنی سەرچاوەی توندڕەوی درێژە دەدەن.
ناوبراو زیادی کرد داعش تێدەکۆشێت بە وەرگرتنی منداڵان بنکەیەک لە تیرۆریستەکان لە داهاتوو پێک بهێنێت.
بۆچوونی ئێوە