بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی توركیا ڕایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز له كه‌ناراوه‌كانی رۆژئاوای توركیا ڕوویدا، چوار كه‌س كوژران و 120 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌سات و فریاكه‌وتنی توركیا ڕایگه‌یاند، بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له قوڵایی 5.16 كیلۆمه‌تر له ده‌ریای ئیجه ڕوویداوه و گوڕه‌كه‌ی 6.6 پله بە پێوەری ڕیشتەر بووه.
سه‌ره‌ڕای داڕوخانی ده‌یان باڵه‌خانه و خانووی هاووڵاتیان، چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاتر له 120 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی توركیا له‌باره‌ی زه‌ره‌ر و زیانه‌كانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه‌ش، سه‌ره‌ڕای داڕووخانی ده‌یان باڵه‌خانه و خانوی هاووڵاتیان، چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاتر له 120 كه‌سی دیكه‌ش برینداربون، تیمه‌كانی فریاكگوزاریش به‌رده‌وامن له‌گه‌ڕان به‌دوای ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌وتونه‌ته ژێر باڵه‌خانه روخاوه‌كانه‌وه.
شیاوی باسە بوومه‌له‌رزه‌كه له هه‌موو دوورگه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی یۆنان و ته‌نانه‌ت له ئهاتنی پایته‌ختی یۆنان هه‌ستی پێكرا میدیاكانی یۆنان رایانگه‌یاند، دانیشتوانی ساكۆس و دوورگه‌كانی دیكه له ماڵه‌كانیان هه‌ڵهاتوون.
بۆچوونی ئێوە