بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمریکا ئەو وەجبە نەوتییەی ئێرانی بە شێوەی دزە دەریاییەکان بە ڕاگیرانی چوار پاپۆڕ لە ٢٣ ی گەلاوێژ کە بەرەو ڤێنزۆئێلا دەڕۆشتن، دزی.
ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست بە گێڕانەوە لە بەیاننامەی وەزارەتی دادی ئەمریکا نووسی: بڕی ئەو وەجبە نەوتییە، ٤٠ ملیۆن دۆلار بووە.
وەزارەتی دادی ئەمریکا پاگەندەی کرد کە ئەو وەجبە هی ئێران بووە.
حوجەتوڵڵا سوڵتانی، باڵوێزی تاران لە ڤێنزۆئێلا بە ڕەت کردنەوەی ئەو پاگەندەیە لە مانگی گەلاوێژ ڕایگەیاندبوو کە ئەو پاپۆڕە نەوت هەڵگرە هی ئێران نییە.
جان دمرس، جێگری دادستێنی گشتی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لە هەمان پێوەندیدا وتی: دوو داخوازی هاوپەیوەند بە گواستنەوەی نهێنی چەک و تەقەمەنی بۆ یەمەن و سووتەمەنی بۆ ڤێنزۆئێلا لە بەردەستدایە.
بۆچوونی ئێوە