بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, حوجەتولئیسلام شەهریاری لە سی و چوارەمین کۆنفڕانسی یەکگرتوویی ئیسلامی وتی: یەکگرتووی ستراتێژییە نەک تاکتیک.
وتیشی: حەوتەی یەکگرتوویی کە ڕێکەوتە لە گەڵ لە دلیک بوونی پێغەمبەری خوا , دەرفەتێکە تاکوو جارێکی دیکە موسڵمانەکان جەخت بکەنەوە لە سەر ئاشتی و دۆستی , برایەتی .
ئەو بە ئاماژە بەوەی که مەکۆی تەقریبی مەزەبەکان هیوایەتی بە بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی یەکگرتوویی و ئەو بابەتانەی کە لەم کۆڕەدا دێتە ئاراوە کەڵکی بۆ ئازادیخوازانی جیهان ببێت.
ئەوەشی وت کە ئێستا جیهانی ئیسلام لە گەڵ گۆڕانکاری خێرا و دژوار بەرەو ڕووە و زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە پێویست بە یەکگرتووییە , یەکگرتوویی ئۆمەتی ئیسلام بە بڕوای ئێم تاکتیک نییە و ستراتێژییە کە قورئان وەک پێوەر بۆ ئێمەی داناو.
ڕاشیگەیاند: دەبێ بزانین دوژمنەکانی جیهانی ئیسلام و دەزگاکانی هەوالگری هاوکاریان بە تایبەت ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی هەموو هەوڵی خۆیان دەدەن تاکوو ئاژاوە وشەڕ و تیرۆر و تەکفیر لە جیهانی ئیسلام بڵاو بکەنەوە و دوایین پیلانینیان ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لە گەڵ ئیسرائیل بوو.
بۆچوونی ئێوە