بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای ڕەخنەی توندی لایەن و کەسایەتی و وڵاتانی جیاواز لە هەڵوێستەکانی ئیمانۆئێل ماکرۆن لە سووکایەتی بە پێغەمبەری ئیسلام ، هاوسەرۆکی پارتی دیمۆکراتیکی گەلان هەدەپەش لە پەیامێکدا هەڵوێستەکەی فەڕەنسای شەرمەزار کرد.
مدحەت سنجەر هاوسەرۆکی هەدەپە لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە ئەو گۆڕانکارییە وتی: لەو بارەوە ئەبێ ڕاست و دۆستانە قسە بکرێت. هەدەپە پارتێکە کە لەسەر ڕیزی بەرانبەر بە سەرجەم بیر و بڕواکان دانراوە. ڕێک وەکوو بەرگری لە مافی بەرانبەر و برایەتی. بەو بۆنەوە هەوڵ و لێدوان لە چوارچیوەی سووکایەتی بە بیر و بڕوا و ئەندێشەیەک ناتوانێت لە ڕیزی ئازادی بەیان بێت.
وتیشی: ئێمە هەر دوو هەوڵەکە هەم کوژرانی نامرۆڤانەی مامۆستا فەڕەنسییەکە و هەم هەڵوێستی حکومەتی ئەو وڵاتە دژی ئایینی ئیسلام شەرمەزار دەکەین.
بۆچوونی ئێوە