سەرۆک کۆماری داهاتووی ئەمریکا دەبێ خەسارەکانی ئێران قەرەبوو بکاتەوە

سکرتێری مەکۆی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی دەسەڵاتی ئێران وتی: گەڵاڵەی ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران شکس دەهێنێت و هەر کەسێکیش لە ئەمریکا ببێتە سەرۆک کۆمار ئەبێ خەسارەکان کە لە ئێران دراوە، قەرەبوو بکاتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحسێن ڕەزایی، سکرتێری مەکۆی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی ئیران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی  پەراوێزی کۆبوونەوەی نێودەوڵەتی لاواز بوونی ئەمریکا، ڕەوتی ڕابردوو و گۆڕانکارییەکانی داهاتوو، ڕایگەیاند: گەڵاڵەی نوێێ ئەمریکا و ئیسرائیل لە گەمارۆدانی ئێران لەگەڵ شکستێکی گەورە لە ناوچەکە بەرەوڕوو دەبێتەوە.

ناوبراو هەروەها لە درێژەدا وتی: پرسی لاواز بوونەوەی ئەمریکا بە چەند هۆکارەوە پێوەندی بە نەتەوە و دەسەڵاتی ئێمەوە هەیە. یەکەم هۆکار ئەوەیە کە ئەمریکا لەمپەرێکی گەورە لە بەر پێی پێشکەوتنی نەتەوەی ئێمەیە. ڕژێمێک کە ساڵەها پێش لە شۆڕش و زیاتر لە ٤٠ ساڵە دوای شۆڕش لەمپەری پێشکەوتنەکانی نەتەوەی ئێمە بووە.

News Code 34585

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 0 =