تەقینەوەی بۆمب لە پارێزگای هاتای لە تورکیا

بەهۆی تەقینەوەی بۆمب لەلایەن کەسێکی خۆکوژەوە ٢ کەسی سڤیل و جێگری پۆلیسی ئەسکەندروون بریندار بوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە گوێرەی زانیارییەکان لە ئیدارەی پارێزگای هاتای دوابەدوای هەڵاتنی دوو خۆکوژ کە لە کێوەکانی ئامانوسەوە هاتبوونە ناو پارێزگا، یەکێک لە خۆکوژەکان خۆی تەقاندەەوە و ئەوی تریان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کوژرا.

ڕەحمی دۆغان، پارێزگاری هاتای ڕایگەیاند کە ئەو ڕووداوە لە ناوەندی ئەسکەندەروون ڕووی داوە و بەهۆیەوە دوو کەسی سڤیل و جێگری پۆلیسی ئەسکەندەروون بریندار بوون.

ناوبراو لە درێژەشدا ڕایگەیاند کە کێوەکانی ئامانوس لە پەکەکە پاک کراوەتەوە و ئەو کەسانەش لە منبەجەوە هاتبوونە ئەوێ کە چوار کەس بوون و پێشتر یەکێکیان کرایە ئامانج و ئێستاش ئەو دووکەسەیان کوژرا.

News Code 34583

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 2 =