کۆچی ٥٥ هەزار فلامینگۆ بۆ گۆمی ورمێ

سەرۆکی ئیدارەی ژینگەی ئازەربایجانی ڕۆژاوا وتی: زیاتر لە ٥٥ هەزار فلامینگۆ لە کەنارەکان و پارکی نەتەوەیی دەریاچەی ورمێ خەریکی حەسانەوە و خواردنن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئومێد یووسفی بە ئاماژە بە ئەوەی کە ئازەربایجانی ڕۆژاوا لە سەر ڕێگای کۆچی پەلەوەرەکان لە جیهاندایە، زیادی کرد: هەر ساڵە هاوکات لەگەڵ وەرزی کۆچی هەزاران پەلەوەر بریتی لە زیاتر لە ٢٠٠ جۆر پەلەوری جیاواز بەهۆی هەبوونی زیاتر لە ٧٠ گۆمی وەرزی و هەمیشەیی بەرەو ئەو پارێزگا کۆچ دەکەن.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: ئەو فلامینگۆیانە تا کاتێک کە دۆخی کەشوهەوا لبار بێت، ئەو پەلەوەرانە لە ئەو ناوچەیە دەمێننەوە و بە سارد بوونی هەوا بەرەو ناوچە باشوورییەکان کۆچ دەکەن.

News Code 34582

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =