به‌رپرسی دیوانی هه‌واڵگری داعش له‌ عێراق کوژرا

دەزگای دژە تیرۆری سەر بە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان، كوژرانی سێ بەرپرسی باڵای رێكخراوی تیرۆرستی داعشی راگەیاند كە یەكێكیان بەرپرسی "دیوانی هەواڵگری" ئەو رێكخراوەیە.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، دەزگای دژە تیرۆری سەر بە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان راگەیەندراوێكی بڵاوکرده‌وه‌ که‌ تێدا ئاماژە كراوە لە "درێژەی بە ئامانج گرتنی سەركردەكانی گرووپی تیرۆریستی داعش و دوای بەدەستهێنانی زانیاری هەواڵگری"، سێ کرده‌ی داعشیان کوشتووه.

ڕاشگه‌یێندراوه‌ که‌ بە هەماهەنگی لەگەڵ فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش سێ سه‌رکرده‌ی داعشیان له‌ناوبردووه‌ که‌ یه‌کیان  تیرۆریست "عەلی ئەلئەسوەد" بەرپرسی "دیوانی هەواڵگری" رێكخراوی داعش بووه‌ و لە نزیك گوندی "تەل عەزبە" كوژراوە.

وەك لەراگەیەندراوەكەدا هاتووە، وێڕای كوشتنی عەلی ئەلئەسوەد كە سەرپەرشتیاری ئەمنی "ئەبوبەكر بەغدادی" خەلیفەی داعش بووە، دوو گەورە بەرپرسی دیكەی رێكخراوەكەش كوژراون.

ناوه‌کانی ئه‌و دوو به‌رپرسه‌ به‌م شێوه‌ بڵاوبووه‌ته‌وه‌ " ئەبو عەبدولڕەحمان"- كە جێگری سەرۆكی دیوانی هەواڵگری و "قوسەی ئەلڕاوی" والی دبس-ی رێكخراوەكە بوون.

News Code 3458

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 0 =