گیان لە دەستدانی337 نەخۆشی کۆرۆنایی لە ئێران/ تووشبوونی 5960 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاماری قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێرانی 337 کەس لە یەک ڕۆژ ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو وڕۆژی ڕابردووەوە  ۳۳۷ کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە  ۳۲ هەزار و  ۹۵۲ کەس.

ڕاشیگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا ۵۹۶۰  کەسی دیکەش لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوونە و ئێستا ۵۷۴  هەزار  و  ۸۵۶ کەس تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا ۴۵۹   هەزار و۲۵۰  نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە

News Code 34571

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 10 =