بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یەدوڵڵا شوکر، ڕایگەیاند: بە هەماهەنگییە ئەنجام دراوەکان و بە پێی بڕیاری پێشوو لە ڕۆژی ڕابردووەوە هاوردە کردنی کاڵا لەلایەن بازرگانەکانەوە لە سنووری شێخ سڵە دەستی پێکردووە.
ناوبراو زیادی کرد: کاڵا هاوردە کراوەکان ئێستا لە گومڕوکی سنووریدان و دوای تێپەڕاندنی قۆناغە ئیدارەی و یاساییەکان ئازاد دەکرێن.
ناوبراو وتی: سنوورنشینەکان خاوەن حەوت هەزار و ٥٠٠ کارتی چالاکن کە دەتوانن بە هاوردە کردنی کاڵا مانگانە بڕی ٧٠٠ هەزار تمەن داهاتیان هەبێت.
بۆچوونی ئێوە