شەهید فەتحی شەقاقی سەمبۆلی ئۆمەتێک بۆ بەرەنگاری ڕژێمی ئیسرائیل

شەهید فەتحی شەقاقی لە ڕیزی یەکەم کەسانێک بوو کە بە نووسینی کتێبی" ئیمام خومەینی، ڕێگاچارەی جێگرەوە" ئەو بابەتەی بە شیوەی جیدی هێنایە ئاراوە، ناوبراو بەم پێیە ڕێکخراوی جەهادی ئیسلامی لە ساڵی ١٩٨٤ واتا پێنج ساڵ دوای سەرکەوتنی شۆڕش دامەزراند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،  دکتۆر شەهید فەتحی شەقاقی ڕێکخەر و یەکەم بەرپرسی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامی فەلەستین لە ٢٦ ی ئۆکتۆبەری ساڵی ١٩٩٥ لە دوورگەی مالت لەلایەن مووسادەوە تیرۆر کرا و ئەم ڕۆژانە لە سەروبەندی بیست و پێنجەمین ساڵۆژی شەهید بوونیداین.

شەهید فەتحی شەقاقی لە کتێبی خۆیدا لەژێر ناوی " ئیمام خومەینی، ڕێگاچارەی جێگرەوە" بە ئیلهام وەرگرتن لە شۆرشی ئیسلامی، گەڕانەوە بۆ ئیسلام و کردەیی کردنەوەی ئامۆژگارییە دینییەکانی ڕێگاچارەی کێشەکانی جیهانی ئیسلام بەتایبەتی پرسی فەلەستین ناساندووە.

ڕێکخستنی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامی

ناوبراو بە ڕێکخستنی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامی ڕەوتی شەڕەکانی فەلەستینی لە ئاستی بیری چەپگەرایانەوە بەرەو شەڕی ئیسلامی گۆڕی کە هەر ئەو گۆڕینی ڕەوتە، ڕۆڵێکی بنەڕەتیی لە دەستکەوتەکانی خەڵکی موسڵمانی فەلەستین لە چل ساڵی ڕابردوو هەبووە.

پێش لە شۆڕشی ئیسلامی بیری چەپی لە کۆمەڵگای فەلەستین شەرەکانی دەبردە پێشەوە، ئەو بیرە لەسەر بیری شەڕی چەکداری تان شەڕی ئازادی بەخش لەلایەن ڕێکخراوە چریکییەکانی فەلەستینەوە پێک هاتبوو کە لە چوارچێوەی ڕێکخراوی ئازادیبەخشی فەلەستین لەگەڵ ئیسرائیل شەڕیان دەکرد.

لە ئەو کاتەدا جۆرێک دووفاقەیی هەبوو، زۆرینەی خەڵکی فەلەستین موسڵمان بوون لە حاڵێکدا هێزە سیاسی و شەڕکەرەکان بیری چەپگەرایانەیان هەبوو. لە ئەم نێوانەدا تەنا ڕەوتی ئیسلامی لە فەلەستین لایەنی ئەخوانەلموسلمین بوو کە ئەو لایەنەش یەکمایەتی کارەکانیان کاری فەرهەنگی بوو. تەنانەت ئیسرائیل بە پێی ئاوەها دۆخێک مەیدانی بۆ هێزە ئیسلامییەکان ئازاد هێشتبووەوە، لە حاڵێکدا کە لەگەڵ هێزە چەپییەکان شەڕی دەکرد، کە ئەم دۆخە بە سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی تەواو گۆڕانی بەسەردا هات.

گرووپە چەکدارەکان چۆن لەسەر بنەڕەتی بیری هێزی پێشەنگ کاریان دەکرد، هەوڵیان دەدا بە ئۆپراسیۆنی جیاواز پرسی فەلەستین لە ئاستی نێودەوڵەتی بهێننە ئاراوە و بە واتایەکی دیکە هیچ جۆرە هاوسەنگیەک لە نێوان ڕێکخراوە شەڕکەرەکان و زۆرینەی کۆمەڵگای فەلەستین نەبوو و ئەو پرسەش دەبووە هۆی ئەوەی کە بەرخۆدانێکی جیدی بە ئامانجی ئازاد کردنی فەلەستین ڕێنەکەوێت. سەیر ئەوەیە کە تەنانەت ئەو ئۆپراسیۆنە کەمەش کە زیاتر لەلایەن بەرەی گەلان بۆ ئازادی فەلەستین بەڕێوە دەچوو لەلایەن گرووپەکانی ترەوە دەکەوتە بەر رەخنەوە و بەداخەوە شەڕ دژی دوژمن ببووە ئامێرێک بۆ ڕووخاندنی لایەنەکانی بەرانبەر.

دین دەتوانێت کۆمەلگاکان لە ستەم ڕزگار بکات

دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی، ڕێگایەکی نوێ خرایە بەردەم سەرجەم کۆمەڵگا ئیسلامییەکانەوە لەسەر ئەوە بوو کە دین دەتوانێت کۆمەلگاکان لە ستەم ڕزگار بکات. کۆمەڵگای فەلەستین کە زۆر پێویستی بە ئەو ڕێگا نوێیە بوو دەستی بە شرۆڤە و لێکدانەوەی شۆرشی ئیسلامی ئێران کرد.

شەهید فەتحی شەقاقی لە ڕیزی یەکەم کەسانێکەوە بوو کە بە کتێبی " ئیم خومەینی، ڕێگاچارەی جێگرەوە" ئەو بابەتەی بە شێوەی جیدی هێنایە ئاراوە، ناوبراو بەم پێیە ڕێکخراوی جەهادی ئیسلامیی لە ساڵی ١٩٨٤ واتا پێنج ساڵ دوای سەرکەوتنی شۆڕش ڕێکخست، شەقاقی پێی وابوو کە پرسی جەهاد لە فەرهەنگی ئیسلامی دەتوانێت ئامێرێک بۆ بەهێز کردنەوەی بەرخۆدان لە کۆمەڵگای فەلەستین بێت و زۆرینەی کۆمەڵگە، نەک کەمینە بێنە مەیدانەوە کە ئەو بابەتە بە دەسپێکی ئینتفازەی یەکەم هاتە دی.

زۆرینەی کۆمەڵگای فەلەستین لە ئەو ئینتفزاە بەشداریان کرد و هێزە ئیسلامییەکانی دیکە بە گۆڕینی چییەتی خۆیان لە ڕەوتی بانگهێشتەوە بۆ بەرخۆدان رەوتی شەڕیان گۆڕی و هەوڵیان دا کە لە جەهادی ئیسلامی جێ نەمێنن. لە ڕاستیدا فەتحی شەقاقی نمانەی ئۆمەتێک لە شەڕ دژی ئیسرائیل و بەرەی ئیستکبار بوو.

News Code 34568

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =