بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پێنج کورتە فیلمی بەرهەمی فیلمسازەکانی پارێزگای کوردستان گەییشتنە بەشەکانی فیلمی بەڵگەیی، پوویانەمایی سی و حەوتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی تاران.
فیلمەکانی " گاندۆ" لە دەرهێنانی تەیموور قادری لە کامیاران، " سەمایەک بۆ مەرگ" لە دەرهێنانی زانیاری عەزیری لە سنە، " دەریاچەی ئومێد" لە دەرهێنانی فاتمە مەرزبان لە سنە، " کاک ئیرەج" لە دەرهێنانی جەمشید فەرەجوەند لە بیجاڕ لە بەشی فیلمی بەڵگەیی و فیلمی " خولانەوە"The rotation لە دەرهێنانی هەژیر ئەسعەدی لە سنە لە بەشی پوویانەمانیی گەییشتنە سی و حەوتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی تاران.
شیاوی باسە سی و حەوتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی تاران بە بەرپرسیاەێتی سەید سادق مووسەوی لە ٧ ی خەزەڵوەرەوە بە بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی لێزانی "٢٠-٣٧ " دەست پێدەکات.
بۆچوونی ئێوە