زیاتر لە یەک ملیۆن کوردستانی بیمەی تەندروستییان هەیە

بەرپرسی گشتی بەیمەی تەندروستی کوردستان وتی: یەک ملیۆن و سەد هەزار هاووڵاتی خەڵکی کوردستان بیمەی تەندروستیان هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەنوەر ئیسماعیلی ڕایگەیاند: تا ئێستا ٦٠٠ هەزار بەلگەی بیمەی تەندروستی گوندەوار، ٣٠٠ بەڵگەی بیمەی تەندروستی ئێرانیان، ١٠٠ هەزار بەڵگەی بیمەی تەندروستی چینەکانی دیکە، ١٠٠ بەڵگەی بیمەی تەندروستی فەرمانبەری و ٢ هەزار بەڵگەی بیمەی تەندروستی نوخۆشییە تایبەتەکان بۆ هاووڵاتیانی کوردستانی دەرکراوە.

ناوبراو بە ئاماژە بە خۆڕایی بوونی بەڵگەی بیمەی تەندروستی بۆ چین و توێژەکانی کەم داهات وتی: لە خەزەڵوەری ساڵی ڕابردووەوە تا ئێستا ٢٠٠ هەزار کەس خوازیاری بەڵگەی خۆڕایی بیمەی تەندروستی بوون کە ١٣٠ هەزار کەسیان وەریان گرتووە.

News Code 34565

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =