دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان چالاکانی مەدەنی دەڕفێنن

سەرۆکی فڕاکسیۆنی گۆڕان لە دەڵێت: دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان مافیا ئاسا چالاکانی مەدەنی, ڕۆژنامەنووسان و مامۆستایان دەڕفێنن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, یوسف محەمەد سەرۆکی فڕاکسیۆنی پەرلەمانی گۆڕان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: دەسەڵاتی هەرێم ئەو ڕۆژنامە نووس و مامۆستایانە و ئەو چالاکانەی لە هەولێر و دهۆک داوای مووچە و مافی خۆیان دەکەن دەستگیر دەکات.

یوسف محەمەد دەڵێت: تەنانەت ئەو کاتەش کە لە دادگا بێ تاوان بوونی ئەو چالاکانە دەسلمێت دەسەڵاتی هەرێم لە زیندان ئازادیان ناکات وەکوو  بەدەل بەرواری.

سەرۆکی فڕاکسیۆنی گۆڕان هەروا باسی لە دەستگیری ڕۆژنامەنووس شێروان شێروانی کردووە کە ئەم مانگە دەستگیر کرا.

News Code 34561

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 6 =