هیچ ڕووداوێک ناتوانێ کۆماری ئیسلامی ئێران بوەستێنێت/ کاری گەورە بەڕێوەیە

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە هیچ ڕووداوێک ئێران ناوەستێنێت وتیان: هەندێ کاری گەورە بەڕێوەیە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی باڵای کۆرۆنای ئێران بە ئامادەبوونی ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران بەڕێوەچوو.

ڕێبەری باڵای ئێران لەم دیدارەدا وێڕای سپاس و پێزانینی کاری لیژنەی باڵای کۆرۆنا لە وڵات, جەختیان کردە سەر زەروورەتی بڕیاردانی یەکلایی و هاوکاری خەڵک لە گەڵ دامودەزگا دەوڵەتییەکان بۆ بەرەنگاریی لە گەڵ پەرە سەندنی کۆرۆنا.

ئایەتوڵا خامنەیی وتیان دەبێ هەوڵ بدەین بە بەڕێوەبەرایەتیەکی باش ئەم قۆناغە تێپەڕێنین کە پەیوەندی بە گیان و ماڵ و ئابووری و ئاسایشی خەڵکەوە هەیە.

ئەوەشیان وت کە دەبێ هەموو دامودەزگا کانی وڵات و خەڵکیش سەبارەت بە پرسی بەرەنگاریی کۆرۆنا گوێڕایەڵی فەرمانی لیژنەی باڵای کۆرۆنا بن و بە بڕیاری یەکلایی و بە بڕشت فەرمانەکانی ئەم لیژنە جێبەجێ بکرێت بۆ ئەوەی گیانی خەڵک پارێزراو بێت.

جەختیشیان کرد کە پێویستە دەوڵەت یارمەتی خەسار بەرکەوتووانی کۆرۆنا بدات و ئەوانەی کە هیچ جۆرە بیمەیەکیان نییە و بە هۆی کۆرۆناوە بێکار بوونە دەبێ بیمەی کۆمەڵایەتی قەرەبوویان بکاتەوە.

لە کۆتاییدا ڕێبەری باڵای ئێران وتیان کە پشت بە خوا هیچ ڕووداوێک نییە کە کۆماری ئیسلامی ئێران بوەستێنێت و چەندین کاری گەورە بەڕێوەیە و خەریکە ئەنجام دەبێت و دەبێ هەموو ئەو لەمپەڕانەی کە دەبنە هۆی هێواشی بەرەوپێش چوونی کارەکان چارەسەر بکرێن.

News Code 34548

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 2 =