مەلەی وەرزشوانێکی ماکۆیی بە دەست و پێی بەستراو لە گۆمی ورمێ

بەرپرسی کومیتەی تۆماری ڕێکۆردی ئازەربایجانی ڕۆژاوا وتی: عەلی نەسیری مەلەوانی ماکۆیی بۆ یەکەمجار لە جیهان بە دەست و پێێ بەستراو لە گۆمی ورمێ مەلەی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حامد ڕەنجبەر زیادی کرد: ئەو هەڵمەتە بۆ یەکەم جار لە جیهان لە گۆمێکی سوێر بە مەودای ٥٠ مەتر ئەنجام دراوە.

ناوبراو زیادی کرد: نەسیری ئەو مەودایەی لە یەک خولەک و ٥٠ چرکە و ٥٠ سەدی چرکە پێویوە و ئەگەر مەلەوانێکی دکە تا کۆتایی ئەمساڵ نەتوانێت ڕێکۆردێکی نوێ لە گۆمی سوێر تۆمار بکات، ناوی ئەو مەلەوانە لە کتێبی ڕێکۆرددارە ئیرانییەکانی گینس تۆمار دەکرێت.

News Code 34541

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha