بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ئەو بەیاننامە هاتووە کە ئەو یەکێتییە، ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی نادەوڵەتی و سەربەخۆیە و سەر بە هیچ دەوڵەتێک نییە، بە پێێ یاسا و ڕێسای نێودەولەتی چالاکی دەیکا و بەرپرسی گەیاندنی پەیامی جیهانی مرۆیی ئیسلامی موحەمەدی و زانیاری بە خەڵک و بەرگری لە بایەخە مرۆییەکان و هەروەها بەرگری لە ستەم لێکراوەکانی جیهانە.
ئەو یەکێتییە لە بەیاننامەکەیدا،هەوڵی نایاسایی ئەمریکا بۆ گەمارۆدانی ئەو بنکەیەی ئیدانە کرد و جەختی کرد کە وەکوو تریبوونێکی ئازادیخوازانی جیهاندرێژە دەدەنە هەوڵەکان بۆ بەدی هاتنی ئامانجەکانی لە بواری بەرگری لە پیرۆزییەکان و مافی ئۆمەت بەتایبەتی ستەملێکراوەکان.
لە ئەو بەیاننامە هاتووە کە ئەو هەوڵەی ئەمریکا نیشانەی ئەخلاقی زاڵمانەی کۆشکی سپی و پێشێل کردنی ئازادی بەیان و ئازادی بیر لەلایەن واشنتۆنە کە ئەم ڕۆاژنە بە بۆنەی شەڕی ناوخۆیی، تووشی قەیرانی سیاسی بووە و تێدەکۆشێت کە بە تۆمەتبار کردنی کەسانی دیکە بە دەستێوەردان لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا، شکستەکانی بشارێتەوە و لە قەیرانی ناوخۆیی هەڵێت.
یەکێتی لە ئەو بەیاننامە لەسەر مافی یاسایی خۆی بۆ شوێنگیری ئەو دۆسیە لەلای ڕێکخراوە نێودەوڵەتییە پێوەندیدارەکان بۆ چارەسەری ئەو گەمارۆ ستەمکارانەگەلە جەختی کرد و داوای لە مێدیا و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کردووە کە لەو بارەوە هەڵوێستی پێویست بگرن.
بۆچوونی ئێوە