سەردیسی برایانی شەهید نمەکی لە سنە ڕوونوێنی کار

سەردیسی برایانی شەهید نمەکی سەر لە بەیانی رۆژی چوارشەممە لە سنە بە بەشداریی موحسێن ڕەزایی و چەند بەرپرسی پارێزگایی ڕوونوێنی کرا.

بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر،برایانی نمەکی بە ناوەکانی ڕەحمەتوڵڵا، شاریار و شارام نمەکی لە ساڵی ١٣٥٩ لە لایەن پارت و گرووپگەلی دژبەری شۆڕشی ئیسلامی شەهید کراون و رۆژی چوارشەممە ٢٩ی گوڵان بە بۆنەی ڕێزنان لە ناوی ئەو سێ شەهیدە سەردیسێک بە ناوی ئەوانەوە لە سەرەتای شەقامێک کە بە ناوی نمەکیەوەیە دابەسترا و ڕوونوێنی کرا.

بەڕێوەبەری پڕۆژەی داڕشتن و ئامادەکردنی سەردیسەکە بە هەواڵنێرانی راگەیاند: کاری داڕشتنی و ئامادەکردنی سەردیسەکان ٥٠ رۆژ درێژەی خایاندووە.

نگین حیسامی بە ئاماژە بەوەی کە سەردیسەکان لە سەر داوای سوپای بەیتولموقەدەسی پارێزگا داڕشتراوە، ڕایگەیاند: ئەم سەردیسە لە بەرزایی ۶.۵ مەتریدا دابەستراوە.

هەروەها پاش ڕوونوێنیی ئەو سەردیسە، بە ئامادەبوونی موحسێن ڕەزایی، دەبیری مەکۆی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، فەرماندەی سوپای بەیتولموقەدەسی کوردستان و تاقمێک لە بەڕێوەبەران و بەرپرسانی پارێزگا ڕێزیادی شەهیدانی نمەکی لە سنە بەڕێوەچوو.

News Code 3453

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 1 =